چێكردنی ماڵپه‌ڕ www.zkurd.org/diyako |
| ماڵه‌وه | | پێشه‌كی | ده‌ستپێك | ده‌ق | ڕه‌نگ | به‌سته‌ر | وێنه | خشته | چوارچێوه | كوردی | ئینته‌رنێت | نووسینی بزواو | پێشنیار | هه‌متر
وانه‌ی 4: به‌سته‌ر link شتێك كه له ماڵپه‌ڕدا زۆر خۆشه ئه‌وه‌یه كه ده‌توانی له‌نێو
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆتدا لینكێك دانێی بۆ ماڵپه‌ڕی كه‌سێكی
تر، جا ئه‌و كه‌سه حه‌ز ده‌كا له شاره‌كه‌ی خۆت بێ یان له‌وپه‌ڕی دنیا بێ. ئه‌گه‌ر
كرته بكه‌ینه سه‌ر ئه‌و لینكه ڕاسته‌وخۆ ڕاماندهكێشێ بۆ نێو ماڵپه‌ڕی ئه‌و
كه‌سه. هه‌روه‌ها ده‌توانین له به‌شێكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆماندا لینكێك دانێین
بۆ به‌شێكی تری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆمان. وشه‌ی لینك (Link) واتای به‌سته‌ر، گرێدان، گرێ، به‌ستن، به‌ند، لێكبه‌ستن و ئاڵقه (ی زنجیر) ده‌دات.
واته لینك شتێك به شتێكی تره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. له‌م وانه‌یه‌دا فێر ده‌بین كه چۆن له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ماندا لینكێك دانێین. دوو نموونه ده‌هێنینه‌وه: حه‌ز ده‌كه‌ین لێنكێك دانێین كاتێ
كرته بكه‌ینه سه‌ری بمانبا بۆ سایتی Microsoft، له‌پێشدا ده‌بێ بزانین ناونیشانی ئینته‌رنه‌تی یان URLهكه (Uniform Resource Locator)ی مایكرۆسۆفت چییه. به‌ڵێ ناونیشانه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه: http//:www.microsoft.com جا ئێسته لینكێك بۆ ئه‌و
ناونیشانه داده‌نێین كه كۆده‌كه‌ی وایه: Microsoft كۆدی لینك به <A HREF= ده‌ست پێده‌كات
كه كورته‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌یه: (Hypertext REFerence)
كه
ده‌ڵێ چ چه‌شنه لینكێک، واته گرێدانێ
بنووسین كه دوایی بۆ خه‌ڵك هه‌ر ئه‌و وشه‌یه دیار بێ كه كرته بكه‌نه سه‌ری
و نه ئه‌م ناونیشانه دوورودرێژه، بۆ ئه‌وه‌ش وشه‌ی Microsoft ده‌نووسین و پاشان كۆدی كۆتایی پێهێنان واته  ده‌نووسین: Microsoft دوایی خه‌ڵك ته‌نها وشه‌ی Microsoft ده‌بینێ و كرته ده‌كاته سه‌ری و ڕاده‌كێشرێ
بۆ ئه‌و ناونیشانه‌ی كه له پێشیدا نووسراوه واته سایته‌كه‌ی مایكرۆسۆفت كه http://www.microsoft.com ه. ته‌واو. زۆر دژوار نه‌بوو ئێسته ده‌توانین بۆ هه‌ر ناونیشانێكی تریش لینكێك دانێین. چه‌ند نموونه‌یه‌كی خێرای تریش ببینن، له نێوانیاندا
داده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی دوایی هه‌موویان پێكه‌وه
دیار نه‌بن و هه‌ر كامه‌یان بچنه سه‌ر دێڕێكی نوێوه:
پاراگرافێ ده‌یباته
خواره‌وه. ئێسته
index.html ده‌كه‌ینه‌وه
و ئه‌م كۆدانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تێدا داده‌نێین:
------------------------------- زۆر خۆشه كه خه‌ڵك نامه‌ی
ئهلهكترۆنیمان e-mail بۆ بنێرێ. كه‌وایه لینكێكی پۆستی ئهلهكترۆنی له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ماندا داده‌نێین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ویستیان نامه‌ی ئهلهكترۆنیمان
بۆ بنێرن. ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئه‌وه‌یه
كه ناونیشانێكی ئهلهكترۆنیمان هه‌بێ. بۆ نموونه پۆسته ئهلهكترۆنییهكهی
من ئه‌مه‌یه: diyako1@hotmail.com ئێمه ده‌مانه‌وێ لینكه‌كه وا دانێین كه میوانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان پێویست نه‌كا ئه‌و ئادریسه بنووسێته‌وه
به‌ڵكوو به كرته كردنێك بۆی جێبه‌جێ بێت. زۆر هاسانه هه‌ر وه‌كوو ئه‌و باسه‌ی
سه‌ره‌وه وا ده‌كه‌ین: <A HREF= پاشان شتێكی تری ده‌خه‌ینه
سه‌ر: <A HREF="mailto: ئۆی،
ئه‌وه چی بوو؟ mailto به ئینته‌رنه‌تخوێنه‌ره‌كه‌مان
ده‌ڵێ كه به‌شی نامه‌ی ئهلهكترۆنییهكهی بكاته‌وه. جا پاش ئه‌وه ده‌بێ پێی
بڵێین كه نامه ئهلهكترۆنییهكهمان بۆ كێ بنێرێ:  ئێسته ئه‌و وشه‌یه‌ی ده‌نووسین
كه حه‌ز ده‌كه‌ین میوانه‌كه‌مان بیبینێ بۆ وێنه ده‌نووسین: نامه بۆ دیاكۆ كه
به لاتین ده‌ینووسین: Name bo Diyako ئێسته كاتێ كه‌سێك له
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ماندا بێ و بییه‌وێ نامه بنێرێ ته‌نها ده‌سته‌واژه‌ی Name bo Diyako ده‌بینێ و نامه‌كه‌ی
ئۆتۆماتیك دێ بۆ ئه‌و ناونیشانه‌ی كه له پێشیدا نووسراوه.
ئه‌و كۆده‌ش بخه‌ره ناو
باقیی كۆده‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان:
ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێ ده‌بینن
ته‌نانه‌ت ڕه‌نگی پاشبنهماكهشمان
گۆڕیوه به CCCCFF واته به ڕه‌نگێكی تر. ئێسته ئه‌وه‌ی كه
نووسیوته هه‌م پاشه‌كه‌وتی بكه. ده‌توانی لای خۆت كرته بكه‌یته سه‌ری یان: كرته بكه ئێره بۆ دیتنی ئه‌وه‌ی چێمان كردووه! كۆتاییی وانه‌ی چواره‌م |
پۆستی ئهلهكترۆنی | دیاكۆ | زانستپه‌روه‌رانی كورد | كوردئایتیگرووپ | وێبڵاگی كوردی | |